ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: کەس بۆی نییە ئامۆژگاریمان بکات

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە توندی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوە و دەڵیت: کەس بۆی نییە ئامۆژگاریمان بکات لەوەی کار لەگەڵ کام پارتدا بکەین. ئاماژەشی دا "هەرگیز جارێکیتر ڕێگە بەوە نادان پارتێکی ڕەگەزپەرست و فاشیست و توندڕەو بێتە نێو هاوپەیمانی حکوومەت."

ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە گوتارەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە توندی وەڵامی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوە و دەڵێت: کەس بۆی نییە ئامۆژگاریمان بکات و بە ئەڵمانیا و ئەورووپا بڵێت کە دەبێت چی بکەن و کار لەگەڵ کامە پارتدا بکەین."

گوتیشی: "ئەوە شیاو نییە، بەتایبەتی لەنێو دۆست و هاوپەیمانەکانمان کە بەو شێوەییە قسە بکرێت. بە توندی ئەم لێدوانانە ڕەتدەکەینەوە".

هەروەها باسیشی لەوە کرد "هەرگیز جارێکیتر ڕێگە بەوە نادەن پارتێکی ڕەگەزپەرست و فاشیست و توندڕەو بێتە نێو هاوپەیمانی حکوومەتدا، زۆرینە هاووڵاتی ئەڵمانیاش ئەو ڕەت دەکەنەوە."

دوێنێ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی دژە کۆچبەر کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆی بۆ پارتەکە دەربڕی.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی قسەکردن لەبەردەم سەرکردە و دیبلۆماتەکان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ڕایگەیاند "ئەورووپا ئازادیی ڕادەربڕینی سنووردارکردووە و بە توندیش ڕەخنە لە سیاسەتی ئەڵمانیای بەرانبەر پارتی ڕاست ڕەوی توندڕەو، گرت،