مەزڵووم عەبدی: داعش ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر شاره‌كانی سووریا

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه به‌وه ده‌كات، داعش بۆشایی ئه‌منی له سووریا بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و دامه‌زراندنی پێگه‌ی ستراتیجیی قۆستووه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، هه‌سه‌ده به وردی چاودێری جووڵه‌كانی داعش له‌م ناوچانه‌دا ده‌كات.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ـی به‌ریتانی گوتی، بۆشایی ئه‌منی له بیابانه‌كانی سووریا له "باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوردن، ڕۆژئاوای عێراق و به‌شێكی باكووری سعوودیه له خۆ ده‌گرێت"، بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و دامه‌زراندنی پێگه‌ی ستراتیجیی قۆستووه‌ته‌وه.
مه‌زڵووم عه‌بدی ڕایگه‌یاندووه، ئامانجی داعش له‌م كاره‌یدا بریتییه له هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كان. گوتووشیه‌تی، هه‌سه‌ده به وردی چاودێری جووڵه‌كانی داعش له‌م ناوچانه‌دا ده‌كات و دزه‌ی كردووه‌ته چه‌ند شوێنێكیان.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا سه‌باره‌ت به به‌شداریی پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا بۆچوون و داواكاریی وڵاتانی جیهان له‌به‌رچاو ده‌گرن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه و ئایدۆلۆژیای خودی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ریی سووریایه كه كه‌سێكی سه‌له‌فییه.