کۆشکی سپی: مەسک فەرمانبەرێکی ئاساییە و دەسەڵاتی بڕیاردانی نییە

نووسراوێكی دادگه كه كۆشكی سپی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پشتڕاستی ده‌كاته‌وه ئیلۆن مەسك فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمی نییه له "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارامه‌یی حكوومی" و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی نییه ڕێگه‌ی پێ بدات بڕیار وه‌ربگرێت.
ئیلۆن مەسك كه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به دیفاكتۆ سه‌رۆكی "ده‌سته‌ی كارامه‌یی حكوومی"ـیه كه دۆناڵد تره‌مپ له كابینه‌ی حكوومه‌تدا دایهێنا و ئامانج له هێنانه‌ئارای ئه‌م ده‌سته‌یه كه‌مكردنی خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ته به شێوه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناویشیاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌زاران ئه‌ركی حكوومی.
دۆناڵد تره‌مپ پێشتر له تشرینی دووه‌می 2024ـدا ڕایگه‌یاند "ئیلۆن مەسكی مه‌زن" سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارامه‌یی حكوومی "DOGE" ده‌كات.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌كه كه جۆشوا فیشه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارامه‌یی حكوومی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماسك فه‌رمانبه‌ری كۆشكی سپییه و وه‌كوو فه‌رمانبه‌رێكی تایبه‌تی ناهه‌میشه‌یی و ڕاوێژكارێكی باڵای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ركدایه.
فیشه‌ر گوتوویه‌تی، مەسك وه‌كوو هه‌ر ڕاوێژكارێكی دیكه‌ی باڵای كۆشكی سپی ده‌سه‌ڵاتی كرده‌یی و فه‌رمی نییه بۆ وه‌رگرتنی بڕیار، به‌ڵكوو ته‌نیا ده‌توانێت ڕاوێژ به سه‌رۆك تره‌مپ بدات.