ماکرۆن: ئەم شەو زەنگی مەترسی لێ درا و ئەورووپا چووە ناو قۆناغێکی نوێ

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی ئاماده نییه هێز بنێرێته ئۆكرانیا؛ ده‌شڵێت، ئه‌ورووپا ده‌چێته ناو قۆناغێكی نوێوه.
پێنجشه‌ممه، 20ـی شوباتی 2025، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی گفتوگۆیه‌كدا له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه گوتی: "ئه‌م شه‌و زه‌نگی مه‌ترسی لێی دا و ئه‌ورووپا چووه ناو قۆناغێكی نوێیوه كه چه‌ند بژارده‌یه‌كمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت."
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به پێویستیشی زانی ئه‌ورووپاییه‌كان چاو به بژاردهكانیاندا بخشێننه‌وه به‌تایبه‌تی بژارده داراییه‌كانیان. گوتیشی، له‌پێشینه‌ی نیشتمانی‌یان بۆ ئه‌م ساڵ بریتییه له خۆڕێكخستنه‌وه.
ئیمانوێڵ ماكرۆن هه‌روه‌ها گوتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌چنه ناو قۆناغێكی نوێوه، پێویست ده‌كات توانا جه‌نگییه‌كانیان پتر بكه‌ن.
ماكرۆن له باره‌ی ئۆكرانیاوه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نیازیان نییه هێز بۆ ئه‌و وڵاته بنێرن به‌ر له‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتیی له نێوان مۆسكۆ و كیێڤ نه‌كرێت.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌ش كرد، كاتێك چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت له واشنتن، پێی ده‌ڵێت "له باره‌ی ئۆكرانیاوه خۆت به‌رانبه‌ر به ڤلادیمێر پوتین لاواز نیشان مه‌ده، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆكرانیا به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موومانه."