کوردستان24 دیاری پێشکەشی جووتیارێکی کوردی گوندی شەناغە دەکات

کوردستان24 لە ڕێگەی نووسینگەکەی لە شاری کەرکووک، دیمەنە بەناوبانگەکەی جووتیارە کوردەکەی گوندی شەناغە، بە دیاری پێشکەشی هەمان جووتیار دەکات.

هێمن دەلۆ و سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک و ستافی کەناڵەکە لە شارەکە، پێشوازیی لە محمەمەد ئەمین جووتیارەکەی گوندی شەناغە دەکەن و، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کەناڵەکە، کە لەکاتی ڕاکێشانی ملپێچەکەی لەلایەن چەند سەربازێکی سووپای عێراق لەچەند رۆژی ڕابردوودا، دەکەنە دیاری و پێشکەشی هەمان جووتیاری دەکەن.

لە بەرانبەردا محەممەد ئەمین، سوپاسی کوردستان24 دەکات کە توانیان ئەو ستەمە بە بەڵگە بکەن و دەڵێت: ئەم گرتە ڤیدیۆیە تەنیا گوزارشتێک نییە لەو ستەمەی لە جووتیاران کراوە، بەڵکو دووپاتی دەکاتەوە کە سوپای عێراق بە درێژایی 100 ساڵی رابردوو بە جۆرەها ڕێگە ستەمی لە خەڵکی کورد لەو ناوچانە کردووە.

هاوکات جووتیارەکە هیوای خواست، کە کوردستان24 بەردەوام بێت لەگەیاندنی ئەو پەیامە گرنگانە بە جیهانی دەرەوە.

 
Fly Erbil Advertisment