ڕۆژنامەیەک: چەند داعشێک لە کەمپی هۆل هەڵاتن

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك داعشی ناو كه‌مپی هۆل كه عێراقی و سووری‌یان تێدایه هه‌ڵاتوون؛ ده‌شڵێن، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه هه‌وڵێكی هاوشێوه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـیان ڕاگه‌یاندووه، پێنج داعش شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی ڕابردوو له كه‌مپی هۆل هه‌ڵاتوون و ده‌ربازییان بووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له‌ناو ههڵاتووهكاندا عێراقی و سووری هه‌بووه و سه‌ره‌ڕای پشتێنه‌ی ئه‌منی كه كه‌مپه‌كه‌ی ده‌ور داوه، به‌ڵام هه‌ر پێنج هه‌ڵاتووه‌كه ده‌ربازیان بووه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ هه‌وڵیكی هاوشێوه‌یان پووچه‌ڵ كردووه و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه دیواری ده‌ره‌وه، ده‌ستگیر كراون.
ڕاگرتنی هاوکارییە ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ وڵاتان، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ئه‌منی و مرۆییه‌كانی كه‌مپ و زیندانه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داناوه.
12ـی شوباتی 2025، شێخموس ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فەرمانگەی کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای کوردستان، به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندبوو، كار ده‌كه‌ن، به‌یه‌كجاری ئه‌و كه‌مپانه چۆڵ بكه‌ن كه له‌ژێر ئاسایشی ئه‌واندان له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه هه‌زاران هاووڵاتیی ئاواره‌ی ناوخۆ و په‌نابه‌ری عێراقی، له‌نێویشیاندا ئه‌ندامانی خێزانی چه‌كدارانی داعش؛ هەن.
شێخموس ئه‌حمه‌د، ئاماژەی بەوەش کردبوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسەر له پلانیدایه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌م ساڵدا ته‌واوی كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چۆڵ بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی بنێرێته‌وه وڵات و شوێنی خۆیان.
كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندان ڕێكخراوی دیكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، به‌ڵام دوای ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مەریكا، سووریی و عێراقییه‌كانی ئه‌و كه‌مپانه بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر ڕاگرتنی هاوكارییه‌كان، ڕێكخراوی "هیومه‌ن رایتس وۆچ" هۆشداریی ده‌دات و دۆخی كه‌مپه‌كانیش به مه‌ترسی ناو ده‌بات، له‌وانه‌ش كه‌مپی هۆل و ڕۆژ كه هه‌زاران ئه‌ندام و خێزانی داعشی بیانی له‌خۆ گرتووه. به‌گوته‌ی ڕێكخراوه‌كه، ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كانی 'هۆل و ڕۆژ'دان، ناكرێت تا هه‌تایه به‌م شێوه‌یه له‌ژیانێكی سه‌ختدا بمێننه‌وه، بۆیه ده‌كرێت له سووریای نوێ‌دا ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه چاره‌ی ڕیشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه.
سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، ڕایگەیاند "دەبێت کەمپی هۆل لە سووریی و بیانییەکان چۆڵ بکرێت." دووپاتیشی کردەوە، "سێ هەزار تیرۆریستی سووریی ڕادەستی دادگاکانی عێراق کراون، تاوەکوو لەسەر ئەو توندوتیژییانەی کردوویانە، دادگایی بکرێن."