ماکرۆن: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری مولوز "كاری تیرۆریستی ئیسلامی"ـیه

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری مولوز له ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا "كارێكی تیرۆریستی ئیسلامی"ـیه؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌تەکەی هه‌شت ساڵه كار ده‌كات بۆ ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر شاری مولوز له ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا "كاری تیرۆریستی ئیسلامی"ـیه. هاوكات هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانییان و خانه‌واده‌كانیان ده‌ربڕی.
ئیمانوێڵ ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، برۆنۆ ڕۆتایۆ، وه‌زیری ناوخۆی ڕاسپاردووه بچێته شوێنی ڕووداوه‌كه و زانیاریی ورد و پێویست له باره‌ی ڕووداوه‌كه وه‌ربگرێت.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا ماوه‌ی هه‌شت ساڵه كار ده‌كات بۆ ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر له وڵاته‌كه.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ كه ناوی له لیستی "تیرۆر"ـدا هه‌یه، به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر چه‌ند كه‌سێك له شاری مولوز له ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا و كه‌سێكی كوشتووه و پێنج كه‌سی بریندار كردووه‌ته‌وه كه دوو له برینداره‌كان پۆلیسن.
له‌م باره‌وه، نیكۆڵا هێتس، داواكاریی فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاندووه، هێرشبه‌ره‌كه دۆسیه‌ی تیرۆری هه‌یه و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه له لایه‌ن داواكاریی گشتییه‌وه وه‌كوو توندڕه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
له لای خۆیه‌وه نوێنه‌رایه‌تی نیشتمانیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌دا ده‌كات. ده‌گوترێت، هێرشبه‌ره‌كه له‌دایكبووی جه‌زائیره و پێشتر بڕیاری ده‌ركردنی له فه‌ره‌نسا بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌ژێر چاودێری دادگهدایه.
میشێل لۆتز، سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆلهاوس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "شاره‌كه‌مان كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لاماری تیرۆر". هاوكات هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانییان و خانه‌واده‌كانیان ده‌ربڕیوه.