نوێنەرانی عەرەب و تورکمانی کەرکووک دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەن

K24 - کەرکووک
نوێنەرانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی کەرکووک لەدژی گەڕانەوەی پێشمەرگەن بۆ سەنتەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای کەرکووک.

لە راگەیەندراوێکدا نوێنەرانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق، کە ئەمڕۆ (دووشەممە، 6-7-2020) بڵاویان کردووەتەوە، هەردوو پێکهاتە دەڵێن "رازیبوونی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگای کەرکووک، پێشهاتێکی ترسناک و نادەستوورییە".

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی گوته‌بێژی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتین بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی خاڵین له‌ هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی.

لەدوای رێککەوتنی ژێربەژێر لە 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نەماون، تا ئێستاش نەتوانراوە ئاسایش و سەقامگیری ئەو ناوچانە بپارێزرێ و داعش و گرووپە چەکدارەکان ھێشتا ھەڕەشەن بۆ سەر گیانی ھاووڵاتیان لەم ناوچانە.