ئیلۆن مەسك: ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەری بندیوارمان هەیە
ئیلۆن مەسك ئەگەر چی ئەندامی کابینەی حکوومەت نییە، بەڵام بەشداریی لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی دۆناڵد ترەمپ کرد و ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەری بندیواریان هەیە.
چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، ئیلۆن مەسک، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا و بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی کارامەیی حکوومەت، لە کۆبوونەوە کابینەی حکوومەتی ئەمەریکا (DOGE) ڕایگەیاند "لە ماوەی ڕابردوودا ئیمەیلمان بۆ فەرمانبەران ناردووە، داوامان لێیان کردووە ڕوونکردنەوە لەبارەی کارەکانیان بدەن ئەگەر نا دەر دەکرێن؛ نزیکەی یەک ملیۆن کەس وەڵامی ئیمەیلەکەیان داوەتەوە."
بەڕێبوبەری (DOGE) گوتیشی: بەهۆی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر کارەکانیان لە دەست داوە، ڕۆژانە چەندین هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت.
ئیلۆن مەسک ڕاشیگەیاند "پێمان وایە، ناوی خەڵکێکی زۆر لە لیستی مووچەخۆراندا هەن، هەیە کە گیانیان سپاردووە، یاخود بەشێک لەو کەسانە بندیوارن، بۆیە وەڵامی ئێمەیلەکەیان نەداوەتەوە."
ئیلۆن مەسک، تاکە بەشداربووی کۆبوونەوەکەیە کە ئەندامی کابینەی حکوومەت نییە. لەم بارەیەوە، ئالاینا ترینی ڕۆژنامەنووس لە کەناڵی سی ئێن ئێن پرسیاری کرد کە لە ئیمەیلی بانگێشتنامەکە ناوی ئیلۆن مەسکی تێدا نەدرابوو؟ لە وەڵامدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: کەس هەیە لێرە بە ئامادەبوونی ئیلۆن ماسک دڵخۆش نەبیت؟ ئەگەر هەیە بە لە کۆبوونەوەکە دەری بکەم.