چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەوروبەری دیمەشق دۆزرانەوە

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ژمارەیەک گۆری بە کۆمەڵ لە فڕۆکەخانەی مەززە و ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق دۆزراونەتەوە، کە بەر لە کوشتنیان بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکنجە دراون.

پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، حەوت گۆڕی بە کۆمەڵ لە فڕۆکەخانەی سەربازیی مەززە و دەوروبەری دیمەشق دۆزرایەوە، کە زیاتر لە هەزار تەرمیان تێدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، فڕۆکەخانەی سەربازیی مەززە شوێنی زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان بووە، ئەو کەسانە کە لە گۆڕەکاندا دۆزراونەتەوە بەر لە کوشتنیان بەشیوەیەکی زۆر سەخت ئەشکەنجە دراون و لەسێدارە دراون.

لە ڕاپۆرتی دادوەری سووریا، کە ڕۆیتەرز بڵاوی کردووتەوە تێیدا هاتووە "دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی 2024، شوێنی گۆڕەکانیان دەستنیشان کردووە، ئەویش بە هاوکاریی ئیفادەی شایەتحاڵەکان، وێنەی مانگی دەستکرد و بەڵگەنامە تۆمارکراوەکانی فڕۆکەخانە سەربازییەکەی مەززە.

فڕۆکەخانەی سەربازیی مەززە شوێنێک بووە بۆ بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتیانی سووریا کە لە سەردەمی حکوومەتی ئەسەد لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2017، لانیکەم 29 هەزار دەستگیرکراوی تێدا بووە.