دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری هەژاران لە مانگی ڕەمەزان دەکات

لۆگۆی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
لۆگۆی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: لەم مانگەدا، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هەژاران و لێقەوماوان.

شەممە 1ـی ئاداری 2025، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: لە مانگی ڕەمەزاندا بە پشتوانی خێرخوازان، چەند پرۆژەی گەورە لە هاوکاریکردنی کەسانی کەمدەرامەت و خێزانە هەژارەکان جێبەجێ دەکەن.

ڕاشیگەیاند، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەرەکانی کەمپەکان.

دەزگای خێرخروازیی بارزانی، دەزگایەکی ناحکومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە، لە ساڵی 2005 لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دامەزراوە و مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دەزگاکەیە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەرنامەی کاریی خۆیدا کار بۆ گەیاندنی ھاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماو و کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەر دەکات، گرنگی بە پەرەپێدانی بواری پەروەردە، بە تایبەتی پەروەردەی منداڵان و باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی و دابینکردنی پێداویستی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان لە کوردستان دەدات.

 
Fly Erbil Advertisment