زیاتر لە یەک ملیۆن موسڵمان لە بەنگلادیش ڕووبەڕووی برسییەتی بوونەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی کەمکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان لەلایەن ئەمەریکا، زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار ڕۆهینگیاکان، کە نەتەوەیەکی کەمینەی موسڵمانن لە بەنگلادیش ڕووبەرڕووی برسییەتی و قەیران بوونەتەوە

فیلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی هۆشداری بڵاو کردووتەوە و تێیدا هاتووە، کەمکردنەوەی بودجەی هاوکارییەکانی دەرەوە لەلایەن ئەمەریکەوە کاریگەریی بەسەر هەزاران پەنابەرانی ڕۆهینگای باشووری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادیش دەبێت کە ڕووبەرڕووی برسیەتی و ناسەقامگیری دەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەشی هەرە زۆری ڕۆهینگیاکان بژێوی ژیانیان لەسەر هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمەریکایە، چونکە ڕێگەیان پێنەدراوە کار لە کەمپ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکەن.

ڕۆهینگیاکان نەتەوەیەکی کەمینەی موسڵمانن، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەسن و لە باشووری ڕۆژهەڵات بەنگلادیش نیشتەجێ کراون، کە خەڵکی میانمارن، بەهۆی توندوتیژی و  سەرکوتکردنی سەربازی، سەدان هەزار کەس لە ساڵی 2017دا بەرەو بەنگلادیش هەڵهاتن.

فیلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕۆژی هەینی سەردانی بەنگلادیشی کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا دەیەوێت هاوکارییەکانی بۆ دەرەوە کەم بکاتەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment