ئەمەریکا بە بەهای 4 ملیار دۆلار چەک دەفرۆشێتە ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە بەهای 4 ملیار دۆلار چەک دەفڕۆشێتە ئیسرائیل، ئەمەش بۆ زیاد کردنی ئەو بڕەی کە ڕۆژی هەینی لەسەری ڕێککەوتبوون.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتننامەیەکیان واژوو کردووە بۆ فرۆشتنی بۆمب و کەرەستەی سەربازیی بە ئیسرائیل، بە بەهای 4 ملیار دۆلار.

لەوکاتەی، دۆناڵد ترەمپ بووتە سەرۆک ئەمەریکا، بە بەهای نزیکەی 12 ملیار دۆلاری کەلوپەلی سەربازی فڕۆشتووەتە ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێت: بە هەموو ئەو کەرستانەی کە بەردەستە ،بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکان، بۆ ئەوەی پابەندبین بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل. 

هەروەها ڕوبیۆ ئاماژەشیداوە، بەهۆی ئاگربەستی غەززە، پەلەی کردووە لە ناردی ئەو هاوکارییانە بۆ ئیسرائیل.

ئەمەش درێژکراوەی ئەو ڕێککەوتنەیە کە ڕۆژی هەینی 28ـی شوباتی 2025،مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕەزامەندی دەربڕیبوو لەسەر فرۆشتنی بۆمب و کەرەستەی سەربازیی بە ئیسرائیل، بە بەهای زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلار، هەروەها بولدۆزەر و هەندێک کەرستەی دیکەشی بە بەهای نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار پێ دەفرۆشێت.