دادوه‌رێكی ژاپۆنی به سه‌رۆكی نوێی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵبژێردرا

سه‌رۆكی نوێی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی له شوێنی سه‌رۆكی پێشوو هه‌ڵبژێردرا؛ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو كه‌سێكی ژاپۆنییه و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه ئه‌ندامی دادگاكه‌یه.
دووشه‌ممه، 3ـی ئاداری 2025، ئیواساوا یۆگی، له شوێنی نه‌واف سه‌لام كه له 14ـی كانوونی دووه‌می 2025 به‌هۆی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانه‌وه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، به سه‌رۆكی نوێی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردرا.
به پێی نه‌ریت و په‌یڕه‌وی دادگاكه، نه‌واف سه‌لام له 5ـی شوباتی 2027 كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌كوو سه‌رۆكی دادگاكه ده‌هات.
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی به پێی مادده‌ی 14ـی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی، بڕیاری دا ئه‌و بۆشاییه‌ی دروست بوو، تاوه‌كوو 5ـی شوباتی 2027 به ئیواساوا پڕی بكاته‌وه.
ئیواساوا له‌وه‌ته‌ی 22ـی حوزه‌یرانی 2018ـوه ئه‌ندامی دادگاكه‌یه و پێشتر له زانكۆی تۆكیۆ مامۆستا بووه و هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه.