ئەفیغای ئەدرەعی: جبەخانەیەکی  ڕژێمی پێشوومان لە سووریا بۆردوومان کرد

ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزەکانیان کەمێک پێش ئێستا، خبەخانەیەکی سووپای پێشووی سووریایان لە ناوچەی قەرداحە بۆردوومان کرد.

دووشەممە 3ـی ئاداری 2025، ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان کەمێک پێش ئێستا جبەخانەیەکی کۆنی ڕژێمی پێشووی سووریایان بۆردوومان کرد.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەشڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی دوایی ناوچەکە، بڕیار لەسەر هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی ئەو بنکە سەربازییە دراوە لە سووریا.

ئەدرەعی ئاماژەی بەوە کرد، سووپا لە بەرگرییەکانی بەردەوام دەبێت و چاودێری بەرەی سووریا دەکات، هەموو کارێکیش دەکات بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ئیسرائیل.