بڕیارە يهكێتيى ئهورووپا بە بەهای 800 ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان لە کەرتی بەرگریدا بکات

سهرۆكى كۆمسيۆنى يهكێتيى ئهورووپا لە چوارچێوەی دەرئەنجامەکانی لووتکەی لەندەن، پێشنیازی پلانێکی کردووە بە بەهای 800 ملیار یۆرۆ بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە کەرتی بەرگریی ئەورووپادا بکەن.
سێشەممە 4ـی ئاداری 2025، ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سهرۆكى كۆمسيۆنى يهكێتيى ئهورووپا پێشنیازی پلانێکی کردووە بۆ پێدانی 800 ملیار یۆرۆی لە قەرزی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا بە وڵاتانی ئەندام لە یەکیتییەکە بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی خۆیان؛ بڕیاریشە لە دەستپێکی پلانەکە 150 ملیار یۆرۆ وەکوو قەرز بدریتە وڵاتانی ئەورووپا.
سهرۆكى كۆمسيۆنى يهكێتيى ئهورووپا، ئاماژەشی دا "ئەو بڕە پارەیە بۆ بنیادنانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی، سیستەمی تۆپخانە، مووشەک و تەقەمەنی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستەمی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێداویستییەکانی دیکەی تایبەت هێرشی سایبەری خەرج دەکرێت.
هەروەها وەردەکاری زیاتر خستە ڕوو گوتی: ئەگەر هەریەک لە ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا بە ڕێژەی %1.5 وەبەرهێنان لە کەرتی بەرگریدا بکەن، ئەوەی هەر وڵاتێک بە بڕی 650 ملیۆن یۆرۆی بەر دەکەویت.
ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، سەرکردەکانی ئەورووپا لە بارەی ئەو پێشنیازە کۆ دەبنەوە.
ڕۆژی یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، لووتکەی لەندەن، سەرۆکی ئۆکرانیا، سەرۆکی فەرەنسا، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆکی کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکی هاوپەیمانی ناتۆ و چەند سەرکردەیەکی دیکەی لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆ کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکردەکانی ئەورووپا بڕیاریان دا وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی بەرگریدا بکەن بۆ ئەوەی نیشانی ترەمپ بدەن کە ئەورووپا دەتوانێت خۆی بپارێزێت.