بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی: لە هەینییەوە بەشدار بازیانی دەستگیرکراوە و نادیارە

بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی ڕایانگەیاند: لە ڕۆژی هەینییەوە بەشدار بازیانی نادیارە و لەلایەن هێزەئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.
سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، بنەماڵەی بەشدار بازیانی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاووکردەوە و ئەمە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
بە ناوی خێزانی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی، ڕادەگەیەنین کە بەشدار لە ڕۆژی هەینیەوە 28/2/2025 لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراوە.
تا ئێستا، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی بڵاو نەکراوەتەوە.
داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات بەشدار ئازاد بکەن و ڕێز لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ بگرن. هەروەها داوا لە هەموو خەڵکی بەشەرەف، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران دەکەین کە پشتگیریمان بن بۆ ئازادکردنی.