ڕووسیا: نامەکەی زێلێنسکی ئەرێنێ بوو

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، نامەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ دۆناڵد ترەمپ، ئەرێنی بوو، بەڵام کێ لەگەڵ سەرۆکێکی نایاسایی دادەنیشێت؟

چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن پێشوازیی لە نامەکەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی دەکات و بە ئەرێنێ وەسفی دەکات.

گوتەبێژی کرێملن گوتیشی: پرسیارەکە ئەوەیە کێ لەگەڵ سەرۆکێکی نایاسایی و قەدەغە کراو دادەنیشێت؟ 

ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکوو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتارەکەیدا لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، نامەیەکی لەلایەن ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێ گەشتووە کە ئامادەی خۆی بۆی بۆ دانووستان لەگەڵ ڕووسیا نیشان داوە.

لە نامەکەی زێلێنسکی هاتووە، ئۆکرانیا ئامادەیە دەست بە دانووستانەکان لەگەڵ ڕووسیادا بکات، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا جەنگ کۆتایی پێ بهێنرێت، هیچ کەس زیاتر لە ئۆکرانیا ئاشتی ناوێت.