لە کۆبوونەوەی داهاتووی ڕووسیا و ئەمەریکا پرسی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێ دەکرێت

گوتەبێژی کۆشکی کرێملن ڕایگەیاند، لە دانیشتنی داهاتوو لەگەڵ ئەمەریکا باس لە پرسی ئەتۆمیی ئێران دەکەن و گوتیشی، ئەوەی لە توانامان بێت بۆ هاوکاریی ئێران دەیکەین.

چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملن ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ ئەمەریکا باس لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکەین.

پیشتر، کۆمپانیایی میدیایی بلومبێرگ بڵاوی کردبووە، ڕووسیا ئامادەیە هاوکاریی ئیداری نوێ ئەمەریکا بکات لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی لەگەڵ تاران، بە تایبەت پرسی ئەتۆمیی ئێران.

گوتەبێژی کرێملن ئاماژەشی دا "پرسی ئەتۆمی ئێران دەبێت بە شێوەییەکی دیبلۆماسی و سیاسی چارە بکرێت."

هەروەها گوتیشی: ئێمە پەیوەندییەکی مێژوویی و دۆستانمان لەگەڵ ئێران هەیە، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەوەی لە توانامان بێت بۆ هاوکاریی ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمیی وڵاتەکە دەیکەین.

لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کۆشکی سپی، پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا بەرەو ئاسایبوونەوە دەچن، لە سەرەتای دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، هەر یەک لە شاندی ڕووسیا و ئەمەریکا دوو جار کۆبوونەتەوە، بڕیاریشە لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان کۆبوونەوەی زیاتر هەبێت.

هاوکات، سێرگی لاڤرۆڤ، سەرۆک وەزیری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکەن.