سبه‌ینێ مووچه‌ی دوو مانگی كرێكارانی خانه‌نشین دابه‌ش ده‌كرێت

سبەینێ مووچه‌ى دوو مانگی كرێكارانى خانه‌نشین له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت، کە مووچەی هیچ کامێکیان له 350 هه‌زار كه‌متر نییه.
چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی له ناوخۆی ھەرێم كردووه‌ته‌وه، كه سبه‌ینێ پێنجشەممە دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت.
کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ له هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وەرگرتنی موچەی مانگه‌كانی 1 و 2ـی 2025.
بە پێی زانیارییەکانی فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێم، 144 هەزار و 930 کرێکار بە هەردوو یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ده‌سته‌به‌ر كراون.
بەپێی یاسا بەرکارەکان تەمەنی خانەنشینیی پیاوان 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە، بۆ ژنانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاریی کراوە.
هەر سبەینێ مووچەی بەشێک لە کارمەند و پێشمەرگە و ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەش دابەش دەکرێت. مووچەکە لە هاوکاریەکانی هاوپەیمانان دابین کراوە.
زیاتر لە 46 هەزار کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن.