ڕێژەیی بێکاریی لە ئەمەریکا کەمی کردووە

داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی یارمەتی بێکاری لە ئەمەریکا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بە ڕێژەیی 21 هەزار داواکاری کەمیکردووە.
پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کاری ئەمەریکا، داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی یارمەتی بێکاری لە ئەمەریکا دابەزینی بەرچاوی بەخۆییەوە بینی بە ڕێژەیی 21 هەزار داواکاری کەمیکردووە و، لە یەکەم هەفتەی مانگی ئاداردا ، داواکاری هەفتانە بۆ یارمەتی بێکاری، چەند ساڵێکە لە نێوان 200 هەزار بۆ 250 هەزاردا ماوەتەوە.
لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا، داواکارییەکانی بێکاری لە ئەمەریکا زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بازاڕی کار لە گەورەترین ئابووری جیهاندا بەهێزە بەپێی ئەو داتایانە داواکاری سەرەتایی بۆ وەرگرتنی یارمەتی بێکاری هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی 21 هەزار لە کۆی 242 هەزار کەمی کردووە.