ههولێر.. لە دوو مانگی ڕابردوودا 54 حاڵەتی گەستنی سەگ، تۆمار کراوه

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: لە دوو مانگی ڕابردوو 13 حاڵەتی کارەباگرتن هەبووە.
پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، ئاماری دوو مانگی ڕابردوو نەخۆشخانەکەی بڵاو کردووەتەوە.
لە ئامارەکانی نەخۆشخانەکە دا هاتووە: 54 حاڵەتی گەستنی سەگ و 4 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و 13حاڵەتی گرتنی کارەبا هەبووە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکانی هەمان نەخۆشخانە، 143 حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ بە ماتۆرسوار هەبووە و 233 حاڵەتی شکان هەبووە، 349 نەشتەرگەریی گەورە و بچووک لەو نەخۆشخانەیە کراون.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، یەکێکە لە نەخۆشخانە حکوومییەکانی شاری هەولێر و ڕۆژانە پێشوازیی لە ژمارەیەکی زۆری نەخۆش دەکات.