وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا دەچێتە سعوودییە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، مارک روبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بۆ کؤبوونەوە لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا دەچێتە سعوودیە. 

یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە 10 بۆ 12 ئەم مانگە سەردانی سعوودییە دەکات.

بە گوێرەی ڕاگەیندراوەکە، مارک ڕوبیۆ لە سعوودییە لەگەڵ شاندنی ئۆکرانیا بۆ مەبەستی ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکان و پرۆسەی ئاشتیی ئۆکرانیا کۆ دەبێتەوە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە کۆ دەبێتەوە.

لە دوای سەردانی سعوودیە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە نێوان 12 بۆ 14 مانگ سەردانی کەنەدا دەکات بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی G7.

پێشتر ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) نووسیبووی، دووشەممە 10ـی ئاداری 2025 دەچێتە سعوودیە بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆ ببێتەوە.

ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، ڕاشیگەیاندبوو، "تیمێکی دانووستنکارانی ئۆکرانیا لە سعوودییە دەمێننەوە بۆ ئەوەی کار لەگەڵ هاوبەشە ئەمەریکییەکانمان بکەن".