قەتەر مەترسییەکانی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات
سەرۆک وەزیرانی قەتەر هۆشداری لە ئەگەری هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات و دەڵێت: ئەگەر ئەوە ڕووبدات لە ماوەی سێ ڕۆژدا، ئاو و خواردن و ژیان لە هەندێک لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نامێنێت و هانی هەموو لایەکیش دەدەن لە ڕێگەی دیبلۆماسی کێشەکان چارە بکەن.
یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر هۆشداری دا، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر پێگەی ئەتۆمی ئێران ئەوە ئاوی کەنداو بەهۆی بەڵاوبوونەوەی ماددەی کیمایی ب ەکەڵک خواردنەوە نایەت، بەمەش دەبێتە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر قەتەر، ئیمارت و کوەیت.
گوتیشی: هێرشکردنە سەر پێگەی ئەتۆمی ئێران ژگە لەوەی دەبێتە هۆی نەمانی ئاو و خواردن، تەنانەت ژیانیش لە ناوچەکەدا نامێنێت.
هەروەها داواشی کرد، وڵاتان لە ڕێگەی دیبلۆماسییە و کێشەکان چارە بکەن و لە شەڕی سەربازیی دووربکەونەوە، چونکە شەڕەکە بەسەر هەموو ناوچەکانی دەوروبەر بڵاو دەبێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر ئاماژەشی دا، قەتەر بە هیچ شێوەیەک پشتگیریی هەنگاوی سەربازیی ناکات، هانی هەموو لایەکیش دەدەن لە ڕێگەی دیبلۆماسی کێشەکان چارەسەر بکرێن.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر گوتیشی: هەندێک لەپێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە دەوحە نزیکترن لەوەی تاران.
ئەو سێ بیابانییە، کە دەکەونە ئەودیوی کەنداو ئێران، یەدەگی ئاوی سروشتی کەمیان هەیە کە کۆی گشتی ژمارەی دانیشتووانیان زیاتر لە 18 ملیۆن کەس، کە بە تەواویی پشت بە ئاوی سروست کەنداو دەبەستن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، برایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمەریکا، لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: "هیوادارین حکوومەتی ئێران بەرژەوەندییەکانی خەڵکەکەی و ڕژێمەکەی بخاتە سەرووی تیرۆرەوە."
هیوز، لە بارەی قۆناغی داهاتووی ئیدارەی ترەمپ بۆ چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ ئێران ئاماژەی داوە "دەتوانرێت لە ڕێگەی سەربازییەوە یان لە ڕێگەی دانوستان مامەڵە لەگەڵ تاران بکرێت."
ههینی، 7ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، ڕایگەیاند، لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە.
دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.
شهممه، 8ـی ئاداری 2025، عهلی خامنهیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگهیاندبوو، تاران ههرگیز بهو داواكارییانه ڕازی نابێت كه داوای ههڵوهشاندنهوهی بهرنامهی ئهتۆمی لێ دهكهن.
عهلی خامنهیی جهختی كردهوه، ناچێته ژێر بار و فشاری دانوستانی هیچ وڵاتێكی بهڵتهجی. گوتیشی، ههندێك وڵاتی خۆسەپێن سوورن لهسهر دانوستان، نهك بۆ چارهكردنی پرس و كێشهكان، بهڵكوو بۆ سهپاندنی داواكارییهكانیان.