ڕاوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا: دەبێت پرسی ئەتۆمی لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا تاوتوێ بکەین

ڕاوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بە بەرگریکردن لە یەکێتیی ئەورووپا دەبێت لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا هاوکاریکری یەکتر بکەین بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، فرێدریک مێرز، سهرۆكی پارتی پارێزگارانی ئهڵمانیا ڕایگەیاند، هاوبەشکردنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ فەرنسا و بەریتانیا یەکێکە لەو بابەتانە کە دەبێت گفتوگۆی لەبارەیەوە بکەین.
هەروەها گوتیشی: بۆ پاراستنی و بەهێزکردنی یەکێتیی ئەورووپا دەبێت هێزی ئەتۆمی هاوبەشی پێ بکەین.
ڕاوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا ئاماژەشی دا، هاوبەشکردنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ فەرنسا و بەریتانیا وەکو دابینکردنێکی سەربازیی وایە، نابێتە جێگرەوەی چەکی ئەتۆمی ئەمەریکا لە ئەورووپا.
لە جەنگی دووەمی جیهانەوە، ئەڵمانیا لە ڕێگەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانەوە پابەندبووە کە چەکی ئەتۆمی بەکار نەهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشداریی لە ڕێکخستنی هاوبەشی ئەتۆمی ناتۆ دەکات.
پێشتر، سەرکردەکانی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل بڕیاریاندا، بودجەی بەرگرییان بەرز بکەنەوە بەهۆی ئەوەی چیتر متمانەیان بە ئەمەریکا نەماوە پابەند بێت بە پاراستی ئەورووپا، هەروەها ترسیان لەوەش هەیە ڕووسیا هێرشەکانی فراوان بکات و وڵاتانی ئەورووپا بگرێتەوە.