هاووڵاتییانی هەولێر لە مەترسی هاککردنی هەژمارەکانیان لە سۆشیال میدیا ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانیی هەولێر ڕایگەیاند: ژمارەیەک پەیجی ساختە بەناوی پێدانی چەند ملیۆنێک و ژمارەیەک مۆبایلی جۆری ئایفۆن، بە بۆنەی ڕەمەزانەوە هەژماری هاووڵاتییان هاک دەکەن.

یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەراییەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، کە ژمارەیەک پەیجی ساختە لە سناپ و فەیسبووک، بە ناوی دەزگای خێرخوازی داوای کارت لە هاووڵاتییان دەکەن و پێیان دەڵێن: کارتێک بنێرە بۆ ئەوەی لینکێک پڕ بکەیتەوە و کاتێک ئەو لینکە دەکرێتەوە، ڕاستەوخۆ هەژمارەکەت هاک دەکرێت.

بەڕێوەبەراتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پەیجە ساختانە بە ناوی پێدانی 25 ملیۆن و 100مۆبایلی جۆری ئایفۆن دەکەینە خێر، هاووڵاتییان هەڵدەخەڵەتێنن.

بەڕێوەبەراتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئاگاداری ئەم جۆرە فێڵانە بن و نەکەونە تەڵەیان.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment