توندوتیژی خێزانی لە پارێزگای هەڵەبجە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە

بەڕێوەبەرایەتی توند و تیژی خێزانی لە پارێزگای هەڵەبجە ئامارەکانی ساڵی ڕابردوو 2024 ـی بڵاوکردەوە کە بەراورد بە ساڵی 2023 کەمیکردووە.
یەکشەممە، 10ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، کۆی گشتیی حاڵەتەکانی توندوتیژی لە ساڵی 2023، 68 حاڵەت بوونە، لەکۆی ژمارەی توندوتیژییەکان، 19 حاڵەت لێدان بووە.
بەڕێوەبەراتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ساڵی 2024، کۆی گشتیی توندوتیژی 53 حاڵەتن، زۆرترینیان لێدانە کە 14حاڵەتە.
ناپاکی هاوسەرگیری، دەرمان خواردن، ڕێگری لە سەردانیکردن، دەستگرتن بەسەر بەڵگەنامە و کەلوپەلی تایبەت، هۆکاری خۆ سووتاندن. کەمترین حاڵەت بوونە، کە هەر یەک لەو پرسانە تەنیا یەکجار ڕوویداوە.