ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران کۆبوونەوەیکی داخراویان دەبێت

15 وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆبوونەوەیکی داخراویان لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران کردووە.

سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بارەی زیادکردنی ئاستی یۆرانیۆمی لەلایەن ئێرانەوە کۆبوونەوەیەکی داخراو دەکەن.

کۆبوونەوەکە لەسەر داوای 15 وڵاتای ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، لەوانیش فەرنسا، یۆنان، پەنەما، باشووری کۆریا بەریتانیا و ئەمەریکا.

هەروەها ئەو وڵاتانە داواشیان کردووە، کە ئێران پابەند بێت بە پێدانی زانیاریی پێویست لەبارەی ماددەی ئەتۆمییە ڕانەگەیەندراوەکان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە ڕێکخراوێکی چاودێریی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی, پێشتر هۆشداری دابوو کە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە گەیشتووتە %90، کە ئەمەش ئاستێکی نزیکە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

لە ساڵی 2015 تاران لەسەر سنووردارکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەگەڵ هەریەک لە بەریتانیا، ئەمەریکا، فەرنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا و چین ڕێککەوتن.

لە ساڵی 2018، بە بڕیارێکی تاکلایانەی دۆناڵد ترەمپ، ئەمەریکا لە ڕێککەوتنامەکە کشایەوە، بەبیانووی ئەوەی ئێران بە ڕێککەوتنامەکە پابەند نەبووە.