ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا: ئاگربەستێکی گشتگیرمان دەوێت

ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە پێشنیازی ئاگربەستی زەمینی ڕازی نابێت، بەڵکوو ئاگربەستێکی گشتگیرمان دەوێت.

سێرهی لێشچێنکۆ، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ هەر دانوستانێک، بەو مەرجەی لە بەرژەوەندیی ڕووسیادا نەبێت کە کات بە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بدات سوپاkeی ڕێک بخاتەوە و داوای پاڵپشتی سوپای کۆریای باکوور بکات."

لە وەڵامی پرسیاری دۆناڵد ترەمپ کە گوتبووی ئایا ئۆکرانیا هیچ پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی جەنگ ڕابگرێت؟ گوتی: بەڵی پلانمان هەیە، پێشنیازێکمان بۆ ڕاگرتنی شەڕ هەیە کە  ئاگربەستێکی گشتگیر دەگرێتەوە، چونکە ئاگربەستی زەمینی دەبێتە هۆی ئەوەی سوپای ڕووسیا خۆی ڕێک بخاتەوە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند "هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بۆیە دەبێت لە دانوستاندنەکاندا بەرژەوەندیی ئۆکرانیا لەبەر چاو بگیرێت."

گوتیشی: %70 شکستەکەی ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا بەهۆی هێڕشی درۆنەکانەوە بوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، هەر یەک لە شاندی ئۆکرانیا و ئەمەریکا لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئیمزا کردنی ڕێککەوتننامەی کانزایی کۆ ببنەوە.