لە 83%ـی وڵاتانی جیهان پابەندی پاکڕاگرتنی هەوا نین
کۆمپانیای چاودێریکردنی کواڵیتی هەوا، هۆشداری لەبارەی پیسبوونی هەوای جیهان دەدات و ڕایگەیاند، 83% وڵاتانی جیهان پابەندی پاکڕاگرتنی هەوا نین.
سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، کۆمپانیای 'ئای کیو ئێر' سویسری بۆ چاودێریکردنی کواڵیتی هەوا، ڕاپۆرتێکی لەباری پسیبوونی هەوا لە جیهاندا بڵاوکردووتەوە و دەڵێت: لە ساڵی 2024دا، 17%ـی وڵاتانی جیهان پابەندی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانین.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هەوای چاد و بەنگلادیش بە پیسترینی جیهان دادەنرێن، بەشێوەیەک ئاستی دووکەڵ 15 هێندە زیاترە لە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
هاوکات دوای چاد، بەنگلادیش، پاکستان و کۆنگۆی دیموکرات و هندستان لە ڕێزبەندی پێنجەم پیسترین وڵاتانی جیهان دێت، بە ڕێژەیەک چڕی دووکەڵ لەهەوای ئەو وڵاتانە 50.6 مایکرۆگرام مەتر سێجایە.
ئای کیو ئێر، ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا ئوسترالیا، نیوزلەندا، باهاماس، باربادۆس، گرێنادا، ئیستۆنیا و ئایسلەندا پابەندبوونە بە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
کریستی چێستەر شرۆدەر، بەڕێوەبەری زانستی کواڵیتی هەوا لە کۆمپانیای ئای کیو ئێر، گوتی: گۆڕانی کەشوهەوا ڕۆڵێکی کاریگەری لە زیادبوونی ئاستی پیسبوونی هەوادا هەیە. بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان، لە ناوچەکانی وەک باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمەریکای باشوور، کواڵیتی هەوای لە جیهان پیستر کردووە.
جەختیشی کردەوە، ئەگەر چی زۆربەی وڵاتان ئاستی پیسبوونی هەوا، لەسەرووی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانە، هەروەها ساڵی ڕابردوو لە 17%ـی وڵاتانی جیهان پابەندی ڕێنماییەکان بوونە.
بەگوێرەی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نابێت چڕی دووکەڵ لە هەوادا زیاتر بێت لە 5 مایکرۆگرام مەتر سێجا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەم دواییانەدا بەهۆی سنوورداربوونی بودجەی هاوکارییەکانی دەرەوە، کۆتایی بە سیستەمی چاودێریکردنی پیسبوونی هەوا هێنا.
سیستەمی باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا زۆربەی کات تاکە سەرچاوەی زانیاری بوون بۆ چاودێریکردنی کواڵیتی هەوا و پاکڕاگرتنی.