ئەندامێکی حەشدی شەعبی بەچەقۆ هێرشی کردە سەر هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەکی پۆلیس بڵاوی کردەوە، لە باشووری بەغدا، ئەندامێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە چەقۆ لە هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی داوە.
سەرچاوەکەی پۆلیس بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، لە شارەدێی مەحموودیە لە باشووری بەغدا، ئەندامێکی حەشدی شەعبی بەهۆی ناکۆکی خێزانی، لەشوققەکەی خۆی هێرشی کردووەتە سەر هاوسەرەکەی و خوشکەکەی.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە ئافرەتەکە و خوشکەکەی بە سەختی برینداربوون و تۆمەتبارەکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.