گەنجێک دوای چوار ساڵ لە ونبوونی بە کەسوکاری شاد کرایەوە

محەممەد عەبدوڵلا، پاش چوار ساڵ لە ونبوونی، ئەمڕۆ بە هاوکاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە کەسوکاری شاد کرایەوە.
چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، محەممەد عەبدوڵلا، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: چوار ساڵ پێش ئێستا ویستم بە ڕێگایی نایاسایی بچم بۆ ئەورووپا، بەڵام کاتێک لە تورکیا دەستگیر کرام، قاچاخچییەکە گوتی: خۆت وەک هاووڵاتیی سووریایی بناسێنە، ئیتر یەکسەر ڕەوانەی ئێدلب لە سووریا کرامەوە.
محەممەد عەبدوڵلا، گوتیشی: دواتر ڕەوانەی عەفرین کرام و لەوێ لە زیندان بووم و دوای ئازادکردنم پەیوەندیم بە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە کرد.
دوای بوومەلەرزەی ساڵی 2023 لە ڕۆژئاوای کوردستان، کەس و کاری محەممەد داوایان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد سۆراغی کوڕەکەیان بکات.