ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە دەستووری نوێی سووریا ڕژانە شەقامەکان

دوای واژۆ کردنی دەستووری نوێ و کاتی قۆناغێ ڕاگوزەری سووریا لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، چین و توێژە جیاوازەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە دروشمی ئەوەی دەستووری نوێ، نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان ناکات، گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەبڕی.
هەینی 14ـی ئاداری 2025، دانیشتووانی عامودە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بارەی ڕاگەیاندنی دەستوری سووریا گربوونەتەوە و نارەزایان لەسەر ناوەرۆکی دەستوورەکە دەبڕی و ڕایانگەیاند: لەو ڕەشنووسەی بۆ دەستووری نوێی سووریا ئامادە کراوە، ڕچاوی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە نەکراوە.
هەروەها لە بەشێکی دیکە لە دروشمەکانییاندا دەڵێن: سووریا وڵاتێکی فرە پێکهاتەیی و فرە ئایینی فرە نەتەوەیی، کورد ئەم خاکەی لە باوپایرانییەوە بۆ ماوەتەوە، بەڵام لە ڕەشنووسی دەستوور ڕەچاوی مافەکان نەکراوە.
ئاماژەشیانداوە، هەر چارەیەکی سیاسی لە سووریا دەبێت لەسەر ویستی هاووڵاتییان بێت، نەوەک ئەجێندایەک لەلایەن ڕژێمەوە بسەپینرێت.
یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان دەڵێت: کورد پێکهاتەیەکی گرنگە لە سووریا، بۆیە دەستوورێک قبووڵ ناکەن ئەگەر نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان نەکات، جەخت لە مافەکان و داواکارییەکانمان دەکەینەوە.

سهرۆكایهتیی كۆماری سووریا ناوهرۆكی دهستووری نوێی بڵاو كردهوه
پێنجشهممه، 13ـی ئاداری 2025، سهرۆكایهتیی كۆماری سووریا دهستووری نوێ و کاتی سووریا، وڵاتهكهی بڵاو كردهوه و ڕادهستی ئهحمهد شهرع، سهرۆكی قۆناغی ڕاگوزهر كرد و واژۆی لهسهر كرد.
سهرۆكایهتیی كۆماری سووریا ئاماژهی بهوه كردبوو، ئهم دهستووره پشت به بهها ڕهسهنهكان دهبهستێت كه كۆمهڵگهی سووری به فرهچهشنی و كولتوور و شارستانییهكهی جیا دهكاتهوه، هاوكات بهشێكه له بنهما نیشتمانی و مرۆییهكانی كۆمهڵگهی سووری و سوودی له دهستوورهكانی پێشوو بهتایبهتی دهستووری ساڵی 1950 كه به دهستووری سهربهخۆیی ناسراوه، وهرگرتووه. گوتیشی، ئهم دهستووره بریتییه له ڕاگهیاندنی سهركهوتنی شۆڕشی سووریا.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دەستووری نوێی سووریا ناڕازییە
پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتبوو، لە دەستووری نوێی سووریادا ڕەچاوی مافی تەواویی پێکهاتەکانی وڵات نەکراوە.
ئاماژەشیدابوو، دەستوورەکە بڕگە و بڕیارگەلێک لەخۆ دەگرێت کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو "بەعس" پەیڕەو دەکران، هەروەها لەگەڵ فرەچەشنیی وڵاتەکە یەکناگرێتەوە.

ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا ڕێگەی بە بەردەوامیی قۆرخکردنی دەسەڵات داوە
هەینى، 14-03-2025، ئەنجوومەنى نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەستوورى کاتیى سووریای ڕەت کردەوە.
ئەنەکەسە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەش کردبوو: "سەرمان سوڕما بەو دەستوورە کاتییەی ڕۆژی پێنجشەممە، 13-03-2025، لە دیمەشق دەرچوو، نائومێدکەر و دوور بوو لە خواستەکانی بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای سووریا بێت. ڕەشنووسی ئەم دەستوورە لەلایەن لیژنەیەکەوە ئامادەکراوە کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتە سیاسی و نەتەوەیی و ئایینییە جۆراوجۆرەکانی نەدەکرد، ئەمەش وایکرد، هەمەلایەنەیی و کۆدەنگیی نیشتمانیی لە ڕەشنووسەکەدا نەبێت و ببێتە هۆی بەردەوامبوونی ڕێبازی وەدەرنان و قۆرخکردنی دەسەڵات."
ئەنەکەسە دووپاتیشی کردبووە، دەستووری نوێ "واقیعی ناسنامەی سووریا وەک دەوڵەتێکی فرە نەتەوەیی و فرە ئایینی پشتگوێ خستووە و مافی نەتەوەیی و ئایینی پێکهاتەکانی زامن نەکردووە، بەڵکوو یەک ناسنامەی نەتەوەیی بەناوی دەوڵەتەوە دامەزراندووە. هەروەها بە پاراستنی ئەو مەرجەی کە سەرۆکی کۆمار لە هەمان ئایین بێت، پرەنسیپی بێلایەنکردنی دەوڵەتی لە ئایینەکان پێشێل کرد، ئەمەش پێچەوانەی بنەماکانی هاوڵاتیبوونی یەکسانە کە بڕیارە بناغەی هەر سیستەمێکی دیموکراسی بێت."