دژەتیرۆری عێراق: هەماهەنگیی بەردەواممان لەگەڵ دژەتیرۆر و ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەیە

سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، گوتی: هەماهەنگیی بەردەواممان لەگەڵ دژەتیرۆر و ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەیە و ئەمساڵ چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان ئەنجام داوە.

هەینی 14ـی ئاداری 2025، کەریم عەبوود تەمیمی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق تایبەت بە کوردستان24، ڕایگەیاند: بە ئەمانجگرتنی عەبدوڵڵا مەکی، والی داعش لە عێراق و سووریا بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دەڵێت: هەماهەنگیی بەردەواممان لەگەڵ دژەتیرۆر و ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەیە و ئەمساڵ چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان ئەنجامداوە.

باسی لەوەش کرد، ئێمە پەیوەندییکی بەهێزمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوامیش دەبین.

هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) كوژرانی عه‌بدوڵڵا مه‌كی،  والی داعش لە عێراق و سووریا ڕاگه‌یاند .

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه‌، مه‌كی وه‌كوو جێگری جێنشین پۆستی والی داعشی له‌ عێراق و سووریا به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و هاوكات به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێگه‌پێدراو و به‌رپرسی نووسینگه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بووه‌.

سوودانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، مه‌كی یه‌كێك بووه‌ له‌ ترسناكترین و مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كان له‌ عێراق و جیهان. 

لەلایەکی دیکەوە قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: پاڵەوانانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگیان لە کووشتنی والییەکەی داعشدا هەبووە، هەروەها هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە پێنج تیرۆستیان دەستگیر کردووە.

لای خۆیەوە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: سڵاو بۆ قارەمانانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بۆ ئەو دەستکەوتەی کە ئەمڕۆ بەدەستیان هێنا لە کوشتنی  والی داعش لە عێراق و سووریا

عه‌بدوڵڵا مه‌كی موسڵیح ڕه‌فیعی له‌ ڕێككه‌وتی 9ـی حوزه‌یرانی 2023 له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ خرایه‌ ناو لیستی تیرۆر.