مەزڵووم عەبدی: سوورییەکان لە پێناو ئازادی و دادپەروەریی قوربانییان داوە
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە 14ـەمین ساڵیادی شۆڕشی سووریا لە پەیامێکدا یادی قوربانییانی کردووە و ڕایگەیاند: سوورییەکان لە پێناو ئازادی و شکۆو و دادپەروەرییەوە قوربانییان داوە.
شەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بە بۆنەی 14ـەـمین ساڵیادی شۆڕشی سووریا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، لە یادی 14 ساڵەی شۆڕشی سوریادا، قوربانییانی شۆڕشەکە یاد دەکەینەوە.
مەزڵووم عەبدی ڕاشیگەیاندووە، سوورییەکان لە پێناو ئازادی و شکۆو و دادپەروەرییەو قوربانیان داوە.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەشی داوە، گەیشتن بە سەقامگیریی و ئاشتی پەیوەستە بە چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە کە ڕێز لە خواستەکانی گەلی سووریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرە نەتەوەیی دەگرن.
شۆڕشی سووریا لە 15ـی ئاداری 2011 بەهۆی ناڕازیبوونی دانیشتووان لە ڕژێمی بەشار ئەسەد، گردبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.