سوورییەکان ئاهەنگی سەرکەوتنی شۆڕشەکەیان دەگێڕێن

ئەمڕۆ 15ـی ئاداری 2025، دوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ یەکەم جار، هاووڵاتییانی سووریا بەبۆنەی ههڵگیرسانی شۆڕشهكهیان دژی ئهو ڕژێمه كه 14 ساڵ بهسهریدا تێپهڕ دهبیت، ئاههنگ و خۆشییان دهربڕی.
هاووڵاتییانی سووری لە شەقامەکانی دیمەشق، حەلەب و ئیدلب بەبۆنەی ڕووخانی دەسەڵاتی 50 ساڵەی ئەسەد ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێرێن و ئاڵای نوێی سووریایان بەرز کردووتەوە و دروشمی سەرکەوتن دەڵێنەوە.
هاوکات ئەمڕۆ لە ئاسمانی دیمەشق لە گۆڕەپانی ئومەویە بەو فڕۆکانەی خەڵک لەلایەن ڕژێمی ئەسەد بۆمباران دەکران، بە هەمان فڕۆکە گوڵباران دەکران و پەیامی سەرکەوتنیان بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرد.
لە یەکێک لەو دروشمانەی کە هاووڵاتییان بەرزیان کردبووەوه، نووسراوە، "ئەمڕۆ 15\3\2025 هەمان ئەو ڕێککەوتەیە کە شۆڕشەکە دەستی پێ کرد، بەڵام ئێستاکە ئێمە سەرکەوتووین."
هەروەها یەکێک لەو پەیامانەی کە لەلایهن فڕۆکەی دەسەڵاتی نوێ سووریا بەسەر هەووڵاتییان دەبەش دەکران تێیدا هاتووە،" ئەمڕۆ فڕۆکەکان لەبری ئازار هیواتان پێ دەبەخشن و لە بری ترسیش ئاشتیتان پێ دهدهن."
یەمەن عەلی، یەکێک له بەشداربووانی ئاهەنگی سەرکەوتنی شۆرشەکە كه پێشتر له لایهن دهسهڵاتی ئهسهدهوه زیندانی كرابوو، دەڵێت: هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، بەهۆی ئەوەی توانیمان ڕژێمی بەشار ئەسەد بڕوخێنین، بەڵام بە ڕووخانی رازی نین، دەبێت لە سێدارە بدرێت.
لەمیا ئەلدویش، یەکێکیتر لە بەشداربووانی ئاههنگەکە گوتی: ئەمڕۆ بە فەزڵی خودا هاتووین خۆشی خۆمان لە سەرکەوتندا دەرببڕین، ئەمە یەکەم ساڵە، دوای 14 ساڵ، کە خودای گەورە سەرکەوتنی پێ بەخشیوین.
ناکۆکییەکانی سووریا یەکێکە لە دیارترین شۆڕشەکان لە دژی دیکتاتۆرە عەرەبەکان کە بە بەهاری عەرەبی 2011 ناسراوە، پێش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، لە حەلەب و ئیدلیب خۆپێشاندانی ئاشتیانە دەستی پێ کرد دوای شهڕی ناوخۆی ڕووی دا کە بەهۆیەوە نزیکەی نیو ملیۆن کەس کوژران و زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس ئاوارە بوون.
لە مانگی تشرینی دووەمی 2024، هێزەکانی تەحریر شام، بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع، هێرشێکی زەمینیان دەست پێ کرد و لە ماوەی چەند ڕۆژێک توانیان چوار لە گەورەترین شارەکانی؛ حەلەب، حەما و حومس دەست بە سەردا بگرن.
هەروەها لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزەکانی تەحریر شام توانیان دەست بەسەر دیمەشقی پایتەختی سووریادا بگرن و کۆتایی بە دەسەڵاتی 54 ساڵەی ڕژێمی ئەسەد بهێنن.
دوای ڕووخانی كهوتنی دیمهشقیش، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، بەرەو ڕووسیا هەڵات.