مارکۆ ڕوبیۆ: لەگەڵ وڵاتان ڕێککەوتنی نوێی بازرگانی دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند حکوومەتی ئەمەریکا سیستەمی ئێستای پێناسەی گومرگی بە دڵ نییە، بۆیە سیستەمێکی نوێی پێناسەی گومرگی دروست دەکەن لەم بارەیەوە دەست بە دانوستانی دوولایەنە لە بارەی ڕێککەوتنی نوێی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان دەکەن.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "لەسەر بنەمای دادپەروەری ڕەنگە لەگەڵ وڵاتان دەست بە دانوستانی دوولایەنە بکەین لە بارەی ڕێککەوتنی نوێی بازرگانی کە سوودی بۆ هەردوولا هەبێت."
هەروەها گوتی: باجەکانی ئەمەریکا لە دژی کەنەدا، مەکسیک و یەکێتیی ئەورووپا نییە، بەڵکوو سەپاندنی باجێکی جیهانییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند "حکوومەتی ئەمەریکا سیستەمی ئیستای پێناسەی گومرگی بە دڵ نییە، سیستەمێکی نوێ پێناسەی گومرگی بۆ ئەمەریکا دروست دەکەن و دواتر لەگەڵ ولاتانی دیکە گفتوگۆ دەکەن."
مارکۆ ڕوبیۆ، ئاماژەشی دا، ئەمەریکا وەڵامی هەر نەتەوەیەک دەداتەوە کە باجی زیاتری بەسەر بەرهەمە ئەمەریکاییەکاندا بسەپێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە 14ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی %200 پێناسە باجی بەسەر شەراب و خواردنەوە کحولییەکانی ئەورووپا،کرد.