كچێكی تونسی به نووسینی شیعرێك به‌ناوی "سوره‌تی كۆڤید" هه‌راده‌نێته‌وه
لەلایەن دادگاوە سزادرا

K24 - هه‌ولێر:
كچێكی تونسی، به‌ناوی ئامینه شه‌رقی، شیعرێكی به‌ناوی "سوره‌تی كۆڤید" نووسیوه، به‌ڵام به‌و كاره‌ی گاڵته‌ی به ئایینی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه و به‌و هۆیه‌وه‌ش دادگایی كرا.
ئه‌و كچه له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك، شیعره‌كه‌ی "هاوشێوه‌ی سوره‌تێكی قورئانی پیرۆز" نووسیوه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كاره‌ی سووكایه‌تییه به ئایینی ملیۆنان كه‌س.
دوای چه‌ند مانگێك لە تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كچه، دادگای تونس بڕیاری شه‌ش مانگ به‌ندكردن و پێبژاردنی داراییشیدا به‌سه‌ردا سه‌پاند.
ئامینه شه‌رقی له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا، نووسینه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به گوته‌ی خۆشی له‌به‌رده‌م دادگا، ته‌نیا وه‌ك گاڵته‌یه‌ك ئه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام كاتێك داواكاری گشتی به‌ڵگه‌كانی نیشانداوه، كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆزی به‌كارهێناوه، دادگا بڕیارەکەی خۆی دا.
هـ.ر.