ترەمپ، ڕێگریی لە زانایەکی فەرەنسی دەکات بچێتە ئەمەریکا

 سەرەتای ئەم مانگە، ئەمەریکا ڕێگەی بە زانایەکی فەرەنسی نەدا بچێتە ناو وڵاتەکەی، پاش ئەوەی بەرپرسانی کۆچبەران لە مۆبایلەکەیدا پەیامی ڕەخنەییان لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکایان دۆزییەوە.

فیلیپ باپتیست، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا لەلایەن میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاندووە "بە نیگەرانییەوە زانیم توێژەرێکی فەرەنسی، سەنتەری نیشتمانیی فەرەنسا ئەو زانایەی ڕاسپاردبوو بۆ توێژینەوەی زانستی لە کۆنفرانسێک لە نزیک شاری هیوستن لە ئەمەریکا، بەڵام ڕێگەی پێ نەدرا بچێتە ئەمەریکا."

باپتیست، ئاماژەی بەوەش کردووە، وادیارە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ئەم کارەیان بۆیە کردووە، چونکە تەلەفۆنی توێژەرەکە پەیامی لەگەڵ هاوکار و هاوڕێکانی تێدا بووە کە تێیدا بۆچوونی تایبەتی خۆی لەسەر سیاسەتی توێژینەوەی زانستی دەربڕیوە، کە ئیدارەی ترەمپ پەیڕەوی لێ دەکات".

باپتیست، پێی وابوو ئازادیی بیروڕا و ئازادی لێکۆڵینەوە و ئازادی ئەکادیمی بەهان، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرزڕاگرتنی شانازی. من بەرگریی لە مافی هەموو توێژەرانی فەرەنسی دەکەم کە پابەندبن پێیانەوە لە هەمان کاتدا ڕێز لە یاسا دەگرم."

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی فەرەنسی بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی پشتڕاست کردەوە، ڕووداوەکە لە 9ـی ئاداردا ڕووی داوە.

سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ئەو زانایە فەرەنسییەیان تۆمەتبار کردووە بە "بڵاوکردنەوەی پەیامی ڕق و پیلانگێڕی" هەروەها باس لە لێکۆڵینەوەکانی FBI ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام "پێش دیپۆرتکردنی تۆمەتەکان دەرکراون" لە ئەمەریکا.
باپتیست، ڕەخنەی لە ئیدارەی ترەمپ و ڕاوێژکاری نزیکەکەی، ئیلۆن ماسک گرت، بەهۆی کەمکردنەوەی بەرچاوی بودجەی توێژینەوەی زانستی.

هەر لەو ڕۆژەی لێکۆڵەرە فەرەنسییەکە ڕێگری لە چوونە ناو ئەمەریکای لێ کرا. باپتیست نامەیەکی بڵاو کردەوە و داوای لە زانا ئەمریکییەکان کرد ڕوو لە فەرەنسا بکەن.

نووسیویەتی "زۆرێک لە توێژەرانی ناسراو لە ئێستاوە پرسیار لەبارەی داهاتوویان لە ئەمەریکا دەکەن. ئاساییە کە ئێمە پێشوازیی لە هەندێکیان بکەین."