لە پارێزگای دھۆك دەست بە دروستكردنی چوارەم نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا كرا
كۆتایی مانگی داهاتوو پێشوازی له تووشبووانی په‌تاكه ده‌كات
K24- دهۆك:
له پارێزگای دهۆك ده‌ست به دروستكردنی چواره‌م نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا كراوه و له 30%ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بووه و به‌گوێره‌ی پلان له كۆتایی مانگی داهاتوو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ پیشوازیكردن له تووشبووانی ئه‌و په‌تایه ئاماده ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌جی خالد، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ڵێت: له ئێستادا له 30%ی بینایه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو بووه و هه‌وڵه‌كانیان به په‌له بۆ هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه خستووه‌ته گه‌ڕ.
ھەرچەندە رێژەی تووشبوووان بە كۆرۆنا لە دھۆك بە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەى هه‌رێمی كوردستان كەمە، بەڵام وه‌ك دكتۆر سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی خۆپاراستن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دھۆك رایدەگەیه‌نێت، وەك ئامادەكاریەك بۆ ھەر پێشھاتێك و بە ھاوكاری ی‌و ئێن، دەستیان بە دروستكردنی ئه‌و نەخۆشخانەیه كردووە و بڕیارە لە كۆتایی مانگی ھەشتی ئەمساڵ بەكۆتا بێت و پێشوازی لە نەخۆشان بكات.
تا ئێستا زیاتر له 300 كه‌س له سنووری پارێزگای دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، له‌و ژماره‌یه‌ش 68 كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
به‌ر له ئێستا هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی سووتان و جوانكاری، نه‌خۆشخانه‌ی كاڤین و نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ تایبه‌ت كرابوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ش ده‌بێته چواره‌م نه‌خۆشخانه كه تایبه‌ته به پێشوازی كردن له تووشبووانی په‌تاكه و هه‌رچوار نه‌خۆشخانه له یه‌ك كاتدا ده‌توانن پێشوازی له زیاتر له 200 تووشبوو بكه‌ن.
H.B