ویتکۆف: ئێران هه‌رگیز ناتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به ده‌ست بهێنێت

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران هه‌رگیز ناتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به ده‌ست بهێنێت؛ ده‌شڵێت، په‌یامیان بۆ ئێران بریتییه له دانیشتنی به‌یه‌كه‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگه‌یاند، ئێران هه‌رگیز ناتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه ڕووی نه‌داوه و هه‌رگیزیش ڕوو نادات.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتیشی، په‌یامی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران بریتییه له دانیشتنی به‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بتوانن له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه بگه‌یه‌نه مه‌به‌ستێكی دروست.
ویتکۆف ده‌شڵێت، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران بگاته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام بژارده‌ی سه‌ربازیش وه‌كوو خۆی ده‌مێنێته‌وه.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کرده‌وه، ستیڤ ویتکۆڤ، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە "پەیامی ئەم دواییەی ترەمپ بۆ تاران بە مەبەستی هەڕەشە نەبووە."
گرژییەکانی نێوان ڕکابەرە سەرەکییەکانی ئەمەریکا و ئێران، دوای نوێبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و گەڕانەوەی هەڕەشەکان بۆ سەر کەشتیوانیی لە دەریای سوور، لە لایەن حوسییەکانی سەر بە تاران، پەرەی سەندووە.
7ـی ئادار، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ناردووە و داوای لێ کردووە دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەست پێ بکەنەوە و هۆشداریشی داوە لە ئەگەری کردەوەی سەربازی. لەبەرانبەردا، خامنەیی وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند "ئەمەریکییەکان بە هەڕەشەکردن لە ئێران،هەرگیز ناگەنە هیچ ئەنجامێک."
ویتکۆف بۆ بەرگریی لە هەوڵەکانی ترەمپ لەسەر پەیوەندی لەگەڵ تاران، ڕوونی کردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا بەهرەمەندە لە باڵادەستیی سەربازی، بۆیە سروشتییە ئێرانییەکان بەدوای چارەی دیپلۆماسیدا بگەڕێن.