پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دەکات
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئەمشەو کاتژمێر 08:00 کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەست پێ دەکەنەوە.
بە گوێرەی کارنامەکە، پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لەناو ئەجێندای کۆبوونەوەکەدایە و بڕیارە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
پرۆژەیاساکە لە 18 ماددە پێکهاتووە و تێیدا ڕێکخستەنەوەی حەشد، مۆڵەت، دەرماڵە، پلە بەرزکردنەوە و خانەنشینی لەخۆ دەگرێت.