عومرەکارێکی کوردستان لە مەککە کۆچی دوایی کرد

‎چوارەم عومرەکاری کوردستان لە مانگی ڕەمەزاندا لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد .

‎چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنی سێشەممە، هاووڵاتی ئازاد ڕەحیم کەریم باجەلان، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە مەبەستی عومرە سەردانی سعوودییەی کردبوو دوای بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە، بە داخەوە دوێنی شەو لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

‎لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ئەم عومرەکارە تەمەنی 48 ساڵە و پێشتر هیچ نەخۆشیی نەبووە، بە ئۆتۆمبیلی خۆی سەفەری عومرەی کردووە بەداخەوە بە شێوەیەکی کتوپڕ لە لەشاری مەککە کۆچی دوایی دەکات بۆ ئەم مەبەستەیش نوووسینگەی گەرمیانی حەج و عومرەی کوردستان و خاوەن کۆمپانیاکە هاوکار و هەماهەنگ بوونە بۆ مەراسیمی ناشتنی لە شاری مەککە.

‎ڕاشیگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بەناوی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ( شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ) و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاری دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات."

ئەمە 10م عومرەکاری کوردستانە و کە لەسەرەتای ئەمساڵ لە سعوودییە کۆچی دوایی کردبێت .