مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگری دارستانەکانی کۆریای باشوور دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگری دارستانەکانی کۆریای باشوور دەکات و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ گەل و حکوومەتی ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە.
چوارشەممە، 26-03-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پۆستێکی لەبارەی ئەو ئاگرانەی چەند ڕۆژێکە، لە کۆریای باشووری کەوتوونەتەوە، بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە "زۆر دڵتەنگم بەو ئاگرانەی لە کۆریای باشوور کەوتوونەتەوە. هزر و بیرکردنەوەم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە. هیوای ڕزگاربوون و چاکبوونەوەیەکی خێرا بۆ زیانلێکەوتووان دەخوازم."
سەرۆک وەزیران دووپاتیشی کردووەتەوە "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەل و حکوومەتی کۆریای باشور دەوەستێتەوە."
I am deeply saddened by the fires consuming South Korea. My thoughts are with the victims and their families, and I hope for a swift recovery and relief for all those affected.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 26, 2025
The KRG stands with the people and government of South Korea at this difficult time.
لە شەممەی ڕابردووەوە، 22-03-2025، چەند ئاگرێک لە دارستانەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور کەوتوونەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 24 کەس گیانیان سپاردووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
نزیکەی پێنج هەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و 87 هێلیکۆپتەر، جگە لە سەدان کارمەندی پۆلیس و سوپا، بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە و چۆڵکردن دەکەن.