چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمان عێراق دەکرێت بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هیچ کەس و لایەنێک دژایەتیی خۆی بۆ دەنگدان بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەرنەبڕیوە
چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێژەیی یاسایین، چاوەڕێ دەکەین ئەمشەو پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدرێت، حکوومەتی فیدراڵی زۆرجار وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە دەکات، هیچ بابەتێک بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەیوەست نەکراوە."
لەلایەکی دیکەوە، ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تاوەکوو ئێستا لە پەرلەمان هیچ کەس و فراکسیۆنێک دژایەتیی خۆی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بە ئامادەنەبوونی خۆی لە هۆڵی پەرلەمان دەرنەبڕیوە؛ بەڵام چەند فراکسیۆنێک داوای دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی فەلوجە و تەلعفەریش دەکەن، هەرچەند ئەوە بەفەرمی داوا نەکراوە.
ڤیان سەبری، جەختی لەوەکردەوە، تەواوی فراکسیۆنە کوردییەکان کاریان کردووە بۆ دەنگدان لەسەر پارێزگای هەڵەبجە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەش کرد، لەم خولەی پەرلەماندا، دەسەڵاتی یاسادانان بەراورد بە چەند خولی ڕابردوو، لاواز بووە،