ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده‌وه سه‌ر حووسییه‌كان

ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی حووسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی له پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی حووسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر سه‌ر ده‌وروبه‌ری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌نحان له باشووری ئه‌و وڵاته.
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی حووسییه‌كان ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، له هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بنكه‌ی ئاسمانیی دلێمی له باكووری سه‌نعا به ئامانج گیراوه.
هاوكات مێدیاكان ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا به گشتیی ئه‌م شه‌و حه‌وت ئامانجیان پێكاوه.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەر حووسییەکان لە مانگی ئادارەوە، زیاتر لە 100 هێرشیان کردووەتەوە سەر حووسییەکانی یەمەن.
ئاماژەی بەوەش دا، هێرشەکانیان بۆ سەر حووسییەکان و پێگەکانیان لە یەمەن بەردەوام دەبن.
حووسییەکانی یەمەن لە دوای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، زیاتر لە 100 هێرشیان كردووه‌ته سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، لە بەرابەردا، ئەمه‌ریکا ئۆپەراسیۆنی دژی حووسییەکان ڕاگەیاندووە.