فەرمانگەی ژینگەی سۆران: پێویستە کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان بۆ ماوەی ساڵێک قەدەغە بکرێت

وەرزی بەهارە و بەشێک لە هاوولاتییانیش بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان ڕوودەکەنە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام فەرمانگەی ژینگەی سۆران داوا دەکات بۆ ماوەی ساڵێک کۆکردنەوەیان قەدەغە بکرێت.
هەینی، 28ـی ئاداری 2025، ههژار ماهر بهرێوهبهری فهرمانگهی ژینگهی ئیدارهی سەربەخۆی سۆران بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان ڕوودەکەنە ئەو ناوچانەی گیا بەهارەی لێیە، بەڵام زۆربهى جار ئهم گياييانه دهكهونه بهر شاڵاوى بن بڕکردنینان و به دهرهێنان له ڕهگهوه ياخود به شێوازێكى ناتهندروستيانه لێ دهكرێنهوه و دهشێوينرێت بۆ سالێكى ئهم گياييانه شين نابنهوه و له ناو دهچن.
هەژار ماهر گوتیشی: ئەم گیایە سرووشتییانە ئەگەر بەشێوەیەکی باش سوودی لێ وەربگرین، چەندین سوودی هەیە و بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردێت، بۆ ڕێگریگرتن لە ناوچوونیان پێویستە لایەنی پەیوەندیدار بۆ ماوەی ساڵێک کۆکردنەوەیان قەدەغەبکرێت یاخود لەکاتی لێکردنەوەیان بە چەقۆ ببڕێت نەک دەربهێندرێت.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی سۆران باسی لەوەشکرد، تەنیا لە سنووری سۆران نزیکەی 400 جۆری گیای بەهاری هەیە، بەڵام بەشێکیان لەلایەن هاووڵاتییانە بەهۆی دەرهێنانیان لە ڕەگەوە لەناوچوون و نەماون.
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گیا بەهاری کەمی کردووە، بەهۆی کەمی ڕێژەی باران بارین، بەڵام بەشێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕوودەکەنە ئەو ناوچانەی گیا بەهارەی لێیە و زۆرجاریش بەهۆی نەشارەزابوونیان بەر مین دەکەون.