پرۆژەی ڕووناکی لە هەولێر لە فراوانبووندایە
وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاره‌بای نیشتمانیی 24 كاتژمێری بۆ ژمارەیەک گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی هه‌ولێر دابین دەکرێت.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، لە درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییه‌وه، کارەبای نیشتیمانیی 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی هەولێر، ئه‌وانیش: تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە دابین دەکرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه درێژكراوه‌ی پرۆسه‌كانی پێشووه كه گه‌ڕه‌كه‌كانی شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتمان، ڕاپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان و منارە له شاری هه‌ولێر سوودمه‌ندی پرۆژه‌ی ڕووناكی بوون.
وه‌زاره‌تی كاره‌با دەشڵێت: تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ولێردا 26 گەڕەک و 346 هەزار هاووڵاتیی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.
پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تا ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 415 هەزار هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە و نزیکەی 600 مۆلیدەی تایبەت لە 35 گەڕەکی جیاواز لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە .