سلێمانی..لەیەکەم ڕۆژی جەژن دوو کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ مردن و 21ـی دیکەش برینداربوون

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەگشتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی شەش سەعاتی ڕابردوودا 21 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار .

یەکشەممە 30ـی ئاداری 2025، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەگشتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 8ـی بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژن، تاکوو کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ، 21 کەس کە بە ڕووداوی هاتوچۆ بریندارببوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار کە 13 لەوان بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل بریندار بوون، 8 کەسی دیکەس بە ڕووداوی ماتۆڕسکیل برینداربوونە، دوو هاووڵاتیش بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان سپاردووە.