لەم جەژنە 52 بەندکراو مۆڵەتیان پێدراوە و ڕۆژانی جەژن پشوو بەسەر دەبەن

لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ژمارەیەک بەندکراو لە چاکسازییەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتییان پێدراوە و گەڕانەوە نێو کەس و کاریان.
خالید محەممەد، گوتەبێژی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئاداری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە 52 بەندکراو مۆڵەتییان پێدراوە و بۆ هەفتەیەک ڕۆژانی چەژن و چەند ڕۆژێکی دیکە لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر دەبەن.
گوتیشی: ئەو بەندکراوەنەی مۆمەڵەتیان پێدراوە لەگەڵ خێزانەکانیان بەشداری جەژنی ڕەمەزان بکەن بەم شێوەیە؛
- هەولێر 24 بەندکراو.
- سلێمانی 17 بەندکراو
- دهۆک 11 بەندکراو.
گوتەبێژی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە بارەی ئەو بەندکراوانەی مۆڵەتییان پێدراوە، ڕوونیکردەوە و گوتی: ئەو بەنداکراوانەی سزای قورسیان بەسەر سەپێندراوە، مۆڵەتییان پێدەدرێت، بەڵام بەومەرجەی زیاتر لە سێ لەسەر چواری ماوەی سزاکانیان تێپەڕاند بێت.
هەروەها ئاماژەیدا، پێویستە بەندکراو لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەت و چوونە ماڵەوە کەفیلی کەسی و ماددیان هەبێت، هاوکات لەو ماوەیەی مۆڵەتن ڕۆژانە لە نزیکترین بنکەی پۆلیسی ماڵەکەیدا پەنجەمۆر بکات.
خالید محەمەد، باسی لەوەشکرد، تەنیا سزادراوانی کوشتن و تیرۆر ناتوانن ئەو مۆڵەتە وەربگرن.
هەر دوێنێ بەرێوەبەری چاکسازی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: دووشەممە سەردانی کردن بۆ چاکسازی و بۆ لای بەندکراوان دەست پێدەکات، کە تەنیا دایک، خوشک، هاوسەر و کچ دهتوانن سهردانی بەندکراوهكانیان.